چوار بوار دیاری کراوە

دهۆک بۆ 17هەمین پێشانگەی شێوەکاری خۆی ئامادە دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

گەلەری هونەری شێوەکاریی لە دهۆک، دەرگای بەشداریکردن بۆ خولی 17هەمینی پێشانگەی هونەری شێوەکاری، لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان کردەوە.

بانگهێشتی سەرجەم هونەرمەندانی شێوەکار دەکات، کە کارەکانیان بۆ بەشداریکردن پێشکەش بکەن.

بەپێی راگەیەندراوێک کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەریی دهۆک بڵاوی کردووەتەوە، هونەرمەندان دەتوانن بە یەکێک لە بوارەکانی (تابلۆ، پەیکەر، سیرامیک، یان کۆلاژ) بەشداری لەم خولەدا بکەن.

بەمەرجێک، قەبارەی بەرهەمەکە لە 120 سانتیمەتر گەورەتر نەبێت، کارە هونەرییەکە نوێ بێت و پێشتر لە هیچ شوێنێک نمایش نەکرابێت، هەروەها تابلۆکان دەبێت چوارچێوەیان هەبێت.

ئەوەی خوازیارە، پێویستە وێنەکانی لە رێگەی واتسئاپەوە بۆ ژمارە “07504783605” بنێرێ، کۆتا وادە بۆ وەرگرتنی کارەکان رۆژی 10.8.2025 دەبێت، وە کارەکان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە هەڵدەسەنگێنرێن.

لە دهۆک چەندین پۆستیان ئاڵوگۆڕ كرد

لە دهۆک چەندین پۆستیان ئاڵوگۆڕ كرد