وێنە:964+
بارانه‌كه‌ى كوردستان بێ به‌فر نه‌بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنی شه‌وه‌وه له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بارانێكی به‌خوڕ باری، به‌ڵام ئه‌و بارانه به‌ته‌نیا نه‌بوو، به‌ڵكو له هه‌ندێك ناوچه‌ش به‌فر باریوه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، له‌هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌كانى حاجی ئۆمه‌ران و چیاكانى باڵه‌كایه‌تى به‌تایبه‌تیش حه‌ساری سه‌كران و گردمه‌ندیل، له‌گه‌ڵ باران بارینه‌كه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم، به‌فرى نوێیان لێباریوه.
سلێمان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی چۆمان به 964ـى وت لە ماوه‌ى 24 کاتژمێری رابردوودا، جگه له‌وه‌ى باران لە سەنتەری قەزای چۆمان باریووە، هه‌مانكات لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش به‌فرى نوێ باریوه.
به قسه‌ى ناوبراو ئه‌و به‌فره نوێیه‌ى له حاجی ئۆمه‌ران باریوه 5 سانتیمه‌ره.
هاوكات په‌یامنێرى 964 له ده‌ڤه‌رى سۆران پێی راگه‌یاندین. به‌هه‌مان شێوه‌ى حاجى ئۆمه‌ران، به‌فری نوێش له چیاكانى حه‌ساری سه‌كران و گردمه‌ندیل باریوه.
به پێی راگه‌یه‌نراوى وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم، زۆرترین رێژەی بارانبارینى دوێنێى ناوچە جیاوازەكانی هەرێمى كوردستان، له سلێمانی و پێجوێن و بەرزنجە بووه.