كارت و پارە ئامادە بكەن

سبەی لە بیارە نەوت دابەش دەكرێت

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بیارە رایگەیاند، سبەی لە سنووری ناحیەكەیان نەوت دابەش دەكرێت.

بەپێی ئاگاداریی ناحیەكە، كە ئەمڕۆ شەممە پۆستیان كردووە، سبەی یەكشەممە 8.2.2026 لە شارەدێیەکانی تەوێڵە و بیارە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیان دەستپێدەکات و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا لە سنووری ناحیەی بیارە کۆتایی پێدێت.

هەروەها دەڵێن، بڕی 100 لیۆت نەوت بە هەر خێزانێك دەدرێت و بۆ ئەمەش پێویستە هاوڵاتی كارتی زیرەك و بڕی 31 هەزار دینار ئامادە بكات.