بە دوو رۆژ نزیکەى 500 دۆلارى هاتووەتەسەر

نرخى زێڕ بەرز بووەوە؛ خانەى 5 هەزارى تێپەڕاند

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوودا نرحى ئۆنسەیەک زێڕ بە خێرایى دابەزى و زیاتر لە 900 دۆلارى لێبووەوە، وا دوو رۆژە بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاو دەنێت و ئەمڕۆش گەیشتەوە خانەى 5 هەزارەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى کانزا بەنرخەکان، نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لە کاتژمێر 8:30 خولەک بە 5080 دۆلار مامەڵەى پێوە کرا.

ئەم بەرز بوونەوە لە کاتێکدایە، لە ماوەى دوو رۆژى رابردوودا ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەى 500 دۆلار بەرز بووەتەوە.

زۆر هۆکار هەن کە پەیوەندیان بە هەڵبەز و دابەزى نرخى زێڕەوەیە، بەڵام بەرزبوونەوەکەى ئەمجارە پەیوەستە ناکۆکى نوێى نێوان ئێران و ئەمریکا.

نرخى زێڕ بەرز بووەوە؛ عەیار 21 بە 1 ملیۆن و 72 هەزارە

نرخى زێڕ بەرز بووەوە؛ عەیار 21 بە 1 ملیۆن و 72 هەزارە