ئەی ئێم دی بەخستنەڕووی دوو گرافیک کارد رکابەرایەتی لەگەڵ ئێنڤیدیا راگەیاند
میدیازان- بڵند عوسمان – هەولێر
کۆمپانیای ئەی ئێم دی، گرافیک کاردێکی نوێ دەخاتە بازاڕ، بەمەش رکابەرایەتی لەگەڵ کۆمپانیای ئێنڤیدیا توندتر دەکات.
کۆمپانیای ئەی ئێم دی، نوێترین گرفیک کاردی خۆی بەناوی (RX 7900XT ) و (RX 7900XTX) خستە بازاڕەوە، بەو گرافیک کاردەش دەیەوێت رکابەری گرافیک کاردی (RTX 4080) و (RTX 4090)ـی کۆمپانیای ئێنڤیدیا بکات.
بەرهەمە نوێیەکەی ئەی ئێم دی، RX 7900XT کە نرخەکەی لە بازاڕدا لە ٩٠٠ دۆلارەوە دەستپێ دەکات، هەرچی RX 7900XTX نرخەکەی لە هەزار دۆلارەوە دەستپێ دەکات، کە رکابەری RTX 4080ـی ئێنڤیدیایە کە نرخەکەی لە ١٢٠٠ دۆلارەو هەروەها RTX 4090 نرخەکەی لە هەزارو ٦٠٠ دۆلارەوە دەستپێ دەکات.
گرافیك كارد، بەشێكی گرنگی کۆمپیوتەرە کە کاری لێكدانەوە کردنە بۆ داتاو زانیارییەکان.
كۆمپانیای ئەی ئێم دی (www.amd.com/en) و ئێنڤیدیا (www.nvidia.com/en) دوو كۆمپانیای ئەمریكیین کە لەبواری دروستكردنی چیپی كۆمپیتەر كار دەكەن.
چیپی کۆپیوتەر، ئەو بەشەیە لەناوە کۆمپیوتەردا کە رۆڵی هەیە لە كاركردن و بەرەوپێشبردنی کۆمپیتەر.
بەراورد بە کۆمپانیای ئێنڤیدیا، کۆمپانیای ئەی ئێم دی، کۆمپانیایەکی نوێی بواری گرافیکە، دەیەوێت لەڕێگەی هەرزانتر فرۆشتنی بەرهەمەکانی رکابەری کۆمپانیای ئێنڤیدیا بکات، ئەمەش وایکردووە بەکارهێنەرانی روو لە زیاد بوون بکات، بەڵام لەڕووی خێراییەوە هێشتا بەرهەمەکانی ئێنڤیدیا لەپێشترە.