هاوشێوەى حەسەکە
ئەمڕۆ؛ زیاتر لە 100 کارمەندى ئاسایشى ناوخۆى سوریا لە قامیشلۆ جێگیر دەکرێن
964+
وریا فەتاح
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، هاوشێوەى حەسەکە، لە شارى قامیشلۆى رۆژئاواى کوردستان، هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریا جێگیر بکرێن.
لە چوارچێوەى رێککەوتنى هەسەدە و دیمەشق، ئەمڕۆ قۆناغى دووەمى رێککەوتنەکەى جێبەجێ دەکرێت و هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریا لە قامیشلۆ جێگیر دەکرێن.
ئەمڕۆ قامیشلۆ بە قۆناغێکى توندوتۆڵى ئەمنییدا تێدەپەڕێت و قەدەغەى هاتوچۆ لەسەر شارەکە سەپێندراوە، تا ئەوکاتەى ئاڵوگۆڕەکە ئەنجام دەدرێت.
دوێنێ، قۆناغى یەکەمى رێککەوتنەکە جێبەجێکرا و 100 بۆ 125 کارمەندى ئاسایشى ناوخۆى سوریا، لە بیناى هاتوچۆى شارى حەسەکە، جێگیرکران.