سبەینێ 100 ئاسایشى تر دەچنە قامیشلۆ

100 ئەندامى هێزەکانى ئاسایشى سوریا چوونەتە ناو حەسەکە

964+

وریا فەتاح

فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، رایگەیاند کە یەکەم کاروانی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا کە 100 ئەندامى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریان، گەیشتوونەتە ناو شاری حەسەکە و بڕیارە سبەی بەرەو قامیشلۆش بڕۆن.

لەگەڵ گەیشتنى هێزەکان، لە بیناى هاتوچۆى حەسەکە جێگیرکران و لە کاتژمێر 2:40 خولەک گەیشتنە شارەکە.

بڕیارە سبەینێ سێشەممە، هەمان رێکار لە قامیشلۆ جێبەجێ بکرێت، بە وتەى فەرهاد شامى 100 ئەندامى دیکەى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریا، لە قامیشلۆ جێگیر بکرێن.

هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریا گەیشتنە حەسەکە

هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریا گەیشتنە حەسەکە