گه‌یم سه‌نته‌ری دانا لە سلێمانی داخرا - وێنە؛ قایمقامیەتی سلێمانی
"گەورە چوونەتە شوێنەکە و جگەرەی تێدا کێشراوە"
گه‌یم سه‌نته‌ری دانا لە سلێمانی داخرا
964+
شۆڕش قادری
گه‌یم سه‌نته‌ری دانا لە سلێمانی به‌هۆی رێپێدان بە گه‌نجی تەمەن سه‌روو 18 ساڵ و جگه‌ره‌كێشان تیایدا، داخرا.
بەپێی راپۆرتی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌هۆی هه‌بونی گه‌نجانی سه‌روو (18) ساڵ و پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی گه‌یم سه‌نته‌ری داناـیان له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ داخستووە.
مۆڵه‌تی گه‌یم سه‌نته‌ری دانا بۆ یاریكردنی منداڵان و مێردمنداڵانی تەمەن خوار (18) ساڵ وه‌رگیراوه، بۆیه هه‌بونی سه‌روو (18) ساڵ له شوێنه‌كه‌دا قه‌ده‌غه‌یه و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته‌یه كه له‌لایه‌ن لایەنە په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ریگرتووه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه له شوێنه‌كه‌دا جگه‌ره كێشراوه، كه ئه‌وه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له سه‌رپێچییه‌كانی گه‌یم سه‌نته‌ری دانا، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی داخراوە و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.