چوار نووسینگەی مامەڵەی پاسپۆرت لە سلێمانی داخران

+964
كوردستان ئەحمەد

بە هۆی کارکردنی بەدەر لە رێنماییەکان، لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی چوار نووسینگەی تایبەت بە مامەڵەی پاسپۆرتیان لە نزیک بەڕێوبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی داخست.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند،  ئەو نووسینگانەی کە لەم چەند رۆژەدا داخراون، بە هۆی ئەوەوە بووە کە شاگردەکانیان بانگی هاوڵاتیان دەکەن بۆ ئەوەی مامەڵەیان بۆ بکەن، لە کاتێکدا ئەو کارە پێچەوانەی رێنماییەکانە.

رێكان جەماڵ بۆ پەیجی قایمقامیەتی سلێمانی قسەی کردووە و دەڵێت، چەند جارێک ئاگادارکراونەتەوە و بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە، هەربۆیە رێکارەکان توند دەکەینەوە و رێگە بە کردنەوەیان نادەین تا ئەوکاتەی پابەند دەبن.

لەم نووسینگانە، كاری ئیداریی بەدەستهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی هاوڵاتیان بەڕێدەكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە لە رێگەی شاگردەكانەوە بانگی خەلکیان کردووە، نووسینگەكانیان داخراوە.