لە وەرتێ قۆناغی دووەمی دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکردووە - وێنە؛ ئەرشیفی 964
دانیشتووانی ئەو دەڤەرە تا پێنجشەممە مۆڵەتتان هەیە
قۆناغی دووەمی دابەشکردنی نەوتی سپی لە وەرتێ دەستیپێکرد
964+
شۆڕش قادری
لە وەرتێ قۆناغی دووەمی دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکردووە، دانیشتووانی ئەو دەڤەرە تا پێنجشەممە مۆڵەتتان هەیە و بڕۆن تا زووە بەرمیلەکانتان پڕ بکەنەوە.
لیژنەی سووتەمەنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتووانی ئەو دەڤەرە دەڵێت، “ئەمڕۆ دووشەممە 2.2.2026 دابەشکردنی قۆناغی دووەمی نەوتی سپی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە دەستیپێکردووە، ئەو هاولاتیانەی ناویان لای ئەم بریکارانەی خوارەوەیە، دەتوانن سەردانی بەنزینخانەی وەرتێ بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەنەوتەکەیان کە بۆ هەرخێزانێک لە 100 لیتر نەوت پێک دێت.
پێداویستییەکان بۆ وەرگرتنی بەشە نەوت؛
– کارتی نیشتمانی سەرۆکی خێزان
– بری (31000 ) سی ویەک هەزار دینار
ناوی بریکارەکان:
– جەمیلە ئیبراهیم
– جەبار ئۆمەر
لیژنەی سووتەمەنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ راشیگەیاندووە، دوامۆلەت بۆ وەرگرتنی بەشەنەوتەکە رۆژی پێنجشەممە 5.2.2026ـە.