بودجەیان بڕاوە

بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا رووماڵكردنی هەواڵەكانی راگرت

فەرهاد حەسەن

بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا رایگەیاند، لەمەودوا ناتوانن رووماڵی هەواڵەكانیان بکەن، چونکە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بودجەکەیان بڕدراوە.

لە ماڵپەری فەرمی دەنگی ئەمریکا ئەم هەواڵە بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت بڕانی بودجەی حكومەتی ئەمریكا بۆ رادیۆکەیان بووەتە هۆی وەستانی رووماڵەکانیان.

پێشتریش بەهۆی كەمكردنەوەی بودجە و بڕینی سەرچاوە داراییەكانییەوە، بۆ ماوەیەكی زۆر لە كاركردن وەستا، بەڵام لەماوەی رابردوودا دەستی بەكاركردەوە و ئێستاش دووبارە بەهۆی بڕانی بودجەی حكومەتی ئەمریكاوە راگیراوە.

بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا، لەپاش شەڕی كەنداوی یەكەم و25.4.1992 دامەزرا، بە گشتی دوو کاتژمێر و 40 خولەک لەهەفتەیەكدا بەرنامەی تەلەڤزیۆنی هەبوو، رۆژانی دووشەممە، سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینییش 10 کاتژمێر بەرنامەی رادیۆی هەبوو.