هەفتەی داهاتوو

بەشێكی دیكەی پارەی كارمەندانی سەرسندوقی هەڵبژاردن دابەش دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، هەفتەی داهاتوو بەشێكی دیكەی پارەی كارمەندانی سەرسندوق و بەشداربووانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دابەش دەكرێت.

جومانە غەلای ئەمڕۆ یەكشەممە 1.2.2026 بە 964ی راگەیاند، “بەشێكی پارەی كارمەندانی سەرسندوقی هەڵبژاردن لە نزیكەی حەوت پارێزگای عێراق دابەشكراوە، ئەوانەی كە ڤیزا كارتیان هەیە، بڕیارە هەفتەی داهاتووش لە حەوت پارێزگای دیكە بەشێكی دیكەی پارەی ئەو كارمەندانە دابەش بكرێت، دوای ئەوەی لە بانكی رافیدەینەوە داتاكانیان دەگاتە دەستمان”.

هەروەها وتی، ئەمە وەجبەی یەكەمە و وەجبەی دووەمیش دوای ماوەیەكی دیكە دابەش دەكرێت، دوای ئەوەی داتاكانیان لە بانكی رافیدەین ئامادە دەكرێت.

بە گوێرەی ئەو لیستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی 11.11.2025 بڵاویكردەوە، 823 هەزار و 187 كەس وەك كارمەندی ناوەندەكانی دەنگدان وەرگیران، لەو ژمارەیەش 177 هەزار و 555 كارمەند لەهەرێمی كوردستان وەرگیرابوون.

لە رۆژی 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، دوو رۆژ پێش ئەو رێكەوتەش، دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو.

كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی عێراق رادەگەیەنیت

كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی عێراق رادەگەیەنیت