هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە: راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق
بۆ کاتێکى نادیار
پەرلەمانی عێراق دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دواخست
964+
وریا فەتاح
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاریدا دانیشتنی ئەمڕۆ یەکشەممە کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ، بۆ کاتێکی نادیار دوابخات
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکی کورتدا رایگەیاند: “ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی خۆی دواخست”.
لە راگەیەندراوەکەدا هیچ وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکە دیاری نەکراوە.
ئەم دواخستنە لە کاتێکدایە کە ململانێی سیاسی لەسەر کاندیدی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە نێوان کوتلە پەرلەمانییەکان بەردەوامە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی نەتوانرێت رێژەی یاسایی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکە و یەکلاکردنەوەی پۆستەکە کۆبکرێتەوە.
ئەم دانیشتنەی پەرلەمان لە چوارچێوەی پابەندبوونە بە ماوە دەستوورییەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستە سیادییەکان، گەرچی بڕیاربوو سێشەممەی رابردوو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوە بچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.