مانگێک بەرلەئێستاش باوکی گیانی لە دەستداوە
لەسەر رێگای کومەڵگای شاخوڵان بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا
عەبدولعەزیز خالند -هەولێر
لەسەر رێگای کومەڵگای شاخولان بۆ گوندی بەرحوشتر رووداوێکی هاتوچۆ رویدا و کەسێک گیانی لەدەستداوە، هەر ئەم کەسە مانگێک پێش ئێستا باوکیشی گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک و ئوتومبێلێکی جۆری شوفرلێت روویداوە و لە ئاکامدا کەسێک گیانی لە دەستدا و کەسێکیش بەسەختی بریندار بووە
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی سەروو 40 ساڵەو دانیشتووی گوندی شاخۆڵان بووە.
ئەوی گیانی لەدەستداوە ناوی جیهاد محمدەو تەمەنی ٣٧ ساڵە دانیشتووی کۆمەڵگای شاخۆڵانە، بە دیاریکراوی مانگێک بەر لە ئێستاش لە 31.12.2025 باوکی لە دەست داوە، ئەمڕۆ بە تێپەڕبوونی یەک مانگی تەواو خۆشی گیانی لە دەست دا و لە لەئێستدا تەرمەکەی بەرە گۆڕستانی شاخۆڵان بەڕێکراوە و لەوێ بەخاک دەسپێردرێت.