بە گۆرانى و تابلۆ گوزارشتى لێدەکەن

“کوردبوون” لە دڵى منداڵاندایە


ئەحمەد شەمزین- هەولێر

قوتابیانى یەکێک لە کۆمەڵگە پەروەردەییەکانى هەولێر، بەچەند چالاکییەکى هونەرى، هەستى کوردبوون و نیشتمانپەروەرى خۆیان دەردەبڕن.
بارین یەکێک لە قوتابیانى کۆمەڵگاى پەروەردەى بارزانى نەمر، بە چەند تابلۆیەک پشتگیرى لە رۆژئاواى کوردستان کردووە و یەکێک لەوێنەکانى وەکخۆى باسى دەکات، دڵى خۆیەتى و بە رەنگى ئاڵاى کوردستان کردویەتى بە تابلۆ.

بارین، کەزییەى کچە شەڕڤانەکەى لەبیر نەکردووە و تابلۆیەکى کەزییەى کێشاوە و دەڵێت: ئەمە وەک وەڵامێکە بۆ بڕینى کەزیەى کچە شەڕڤانێک.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح