کاریگەری لافاوەکە مەترسییە بۆ سەر ژینگە

فریای درەختە بە تەمەنەکانی نێوان چەمچەماڵ و تەکیە بکەون

فەرهاد حەسەن

دوای ئەوەی لە رۆژی 9.12.2025 لافاو رووبەڕووی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری بووەوە و زیانی جۆراوجۆری بەجێهێشت، بەڵام هێشتا کاریکەرییەکانی ئەو لافاوە لەسەر ژینگەی ئەم سنوورە ماوە و هەڕەشەی لەناوچوون لەسەر دەیان درەختی بەتەمەن دەکات لکە کەوتوونەتە سەر رێگای گشتی چەمچەماڵ بۆ ناحیەی تەکییە.

هێز و تەوژمی لافاوەکە زۆربەی ئەو ئەو درەختانەی بنکۆڵکردووە و رەگەکانی لە ژێر خاک دەرهێناون.

مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگەم لە شوێنی درەختەکان لێدوانێکی ڤیدیۆی بۆ 964 ناردووە و داوادەکات هەرچی زووە چارەسەرێکی دۆخی ئەم دارانە بکرێت.

دەشڵێت “پێشتر لایەنە پەیوەندیدارەکانم لەو کێشە ژینگەیە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام بە داخەوە تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە”.

داوا لە سەرمایەدار و خێرخوازان دەکات هیممەت بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم درەختانە.