کەمپینیش بەردەوام دەبێت
سۆران بە 12 بارهەڵگر پێداویستی و زیاتر لە 200 ملیۆن دینار هاوکاری بۆ رۆژئاوا کۆکردەوە
964+
ئاکام غەفور-سۆران
لە کەمپینی چوار رۆژەی ئیدارەی سۆران، 12 بارهەڵگری پڕ لە خواردن و خۆراک و پێداویستی ناو ماڵ و گەرمکەرەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆکراوەتەوە، لەگەڵ زیاتر لە 200 ملیۆن دینار و بڕیاریشیان داوە کەمپینەکەیان بەردەوام بێت.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە 964ـی وت، هەرچەندە کەشوهەوا لەبار نەبوو و سەرما بوو، بەڵام لە ئیدارەکەیان هاوکاریەکی زۆر باش بۆ رۆژئاوا کۆکرایەوە.
وتیشی “کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بەپێی ئەو لیستە کراوە کە رۆژئاوای کوردستان پێویستی پێیەتی”.
ئاماژەی بەوەشکرد جگە لەو 12 بارهەڵگرە وەکو پارەی کاش زیاتر لە 200 ملیۆن دیناریش کۆکراوەتەوە و دەشڵێت “کەمپینەکەمان بەردەوام دەبێت و رۆژی هەینی لە مزگەوتەکان بانگەوازی بۆ دەکرێت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن