پلەی گەرما رۆیشتەوە ژێر سفر

زستان گەڕایەوە و نزیکەی 10 سانتیم بەفری تێکرد

ئاکام غەفوور – حاجی ئۆمەران

وەک دەڵێن، زستان رۆژێکی مابێت خۆی دەنوێنێت و گورزی خۆی دەوەشێنێت، لە شەوی رابردووەوە لە حاجی ئۆمەران و دەورووبەری زستان گەڕاوەتەوە و بەفرێکی باش باریوە.

بەفربارین لە حاجی ئۆمەران و ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان تائێستاش بەردەوامە و نزیکەی 10 سانتیم بەفری تێکردووە و شەقام و دەشت و دەر سپیپۆش بوون، لەگەڵ ئەوەشدا کەشەکە بەتەواوەتی سارد بووە و پلەی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دابەزیوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، ئەم شەپۆلی بەفر و بارانە تا رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری