پێشەنگ و ناودارن

چوار خۆشنووسی هه‌ولێر رێزلێنانیان پێشكەش كرا

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رێوڕەسمێكدا لە هەولێر، ئەمشەو چوار خۆشنووسی ناودار و پێشەنگی شاری هەولێر رێزلێنانیان پێشكەش كرا.

راگەیاندنی پارێزگاری هەولێر بڵاویكردەوە، رێوڕەسمەكە به‌ چاودێری و ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بوو، كە ژماره‌یه‌ك له‌ نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانیش ئامادەی بوون.

خۆشنووسەكان بریتیبوون لە نه‌جات ئه‌ربیلی، ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، زیاد موهه‌ندیس و پرۆفیسۆر عه‌زیز به‌رزنجی .

ئەو خۆشنووسانە لە پێشەنگەكانی هونەری خۆشنووسین لە هەولێر و كوردستان و ساڵانێكی زۆرە كار دەكەن و بەردەوامیشن، هونەرەكەی خۆیان بۆ نەوەی دوای خۆیشیان گواستووەتەوە سەرەڕای پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا و گۆڕانكارییەكانی سەردەم لە رووی كاری خۆشنووسییەوە، ئەمە جگە لەوەی براوەی دەیان خەڵاتی نێودەوڵەتیین لە وڵاتانی دەرەوە لەسەر ئاستی خەتە جیاوازەكانی كاری خۆشنووسیدا.