چی و چی وەردەگرن؟
کەمپینەکەی هاوکاری رۆژئاوا لە هەڵەبجە دوو رۆژی ماوە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لە دوێنێوە کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان لە هەڵەبجە دەستیپێکردووە، پارە، خۆراک، جلوبەرگ، و کەلوپەلی ناوماڵ وەردەگیرێت.
بڕیارە تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام بێت و دواتر هاوکارییەکان دەگەنرێنە رۆژئاوا.
فریاد نەجمەدین، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی کەمپەینەکە بە 964ی وت، “کەمپەینەکە بە چاودێری راستەوخۆی پارێزگاری هەڵەبجە دانراوە، و جێی خۆشحاڵیە کە بەدەمەوە هاتنی هاوڵاتیان، کۆمپانیاکان، و سەرمایەدارەکان زۆر باشە و تەنانەت دەبینین کە منداڵان بە کەمترین بڕی رۆژانەی خۆیان بەشداری دەکەن”.
رێژوان دیاری لە خۆپیشاندانەکەوە هاتووە و هاوکاری گەیاندۆتە کەمپەینەکە بۆ 964 قسەی کرد و وتی،” ئەمە ئەرکی هەمووانە،بێ جیاوازی ئایینی و رەگەزی،چونکە بابەتەکە پەیوەندی بە خاکەوە هەیە،خاکی ئێمەش داگیرکراوە، بۆیە ئەرکە لەسەرمان کە بتوانین پاڵپشتی ئەم جۆرە کەمپەینانە بکەین بۆ هاوکاری رۆژئاوا”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا