لەژێر دەستی سوپای سوریایە
دەیان کەس لە خێزانەکانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتوون
964+
فەرهاد حەسەن
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، دەیان کەس لە کەسوکار و خێزانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتوون، کە ئێستا کەمپەکە لەژێر دەستی چەکدارانی سوپای سوریا دایە.
روانگەکە بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو، چاودێرانیان راپۆرتیان لە سەر هەڵاتنی دەیان کەس لە پیاو، ژن و منداڵ کە لە بنەماڵەی ئەندامانی داعشن لە کەمپی ئەلهۆڵ لە سنووری پارێزگای حەسەکە پێداون.
بەپێی زانیارییەکان، هەڵهاتنی ئەمانە دوای ئەوە روویداوە کە خێزانی ئەندامانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر پاسەوانێکی هێزەکانی ئاسایشی کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سوریایە و ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان ئەندامانی ئاسایش کراوە و بەشێک لە خێزانەکانی داعش لە کەمپەکە هەڵهاتن و ئێستاش شوێنیان نادیارە.
بەقسەی روانگەی سوری بێت، هێشتا گرژی و ئاڵۆزی لە کەمپەکەدا ماوە و ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتوانی کەمپەکەدا زاڵە بەهۆی هەڵهاتنی ئەو کەسانەوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، پەرەسەندنی ئاژاوەی ئەمنی لەناو کەمپی هۆل، دوای دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریاوە دروستبووە.