یەک کچە کورد بەشدارە

پاڵه‌وانیه‌تیی تیروكه‌وانی عه‌ره‌بی له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

964+
دیلان محه‌مه‌د جه‌زا – سلێمانی

ئەمڕۆ پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی بۆ تیروکەوان لە ھۆڵی داخراوی سلێمانی دەستی پێکرد، کە زیاتر لە 80 یاریزان بەشدارن، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك كچه‌ یاریزانی كورد به‌شداره‌.

پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ بۆ تیپه‌ عه‌ره‌بییه‌كان له‌ ناو هۆڵی داخراودا به‌ڕێوه‌بچێت و 18 وڵات تێیدا به‌شدارن.
پاڵەوانیەتییەکە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت و یەکشەممەی داهاتوو کۆتایی دێت.

سەلمان ھیلالی دادوەرێکی سعوودییە، بە تۆڕی 964 ڕاگەیاند، یه‌كه‌مجاره‌ له‌ هۆڵی داخراو ركابه‌رییه‌كانی یاریی تیروكه‌وان بكرێت، عێراق و قەتەر بە تیپی گه‌وره‌وه‌ به‌شدارییان كردووه‌.

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ له‌ تیپی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ته‌نیا یه‌ك كچه‌ یاریزانی كورد هه‌یه‌.

تۆڕی 964 ده‌زانێت، رۆژی هه‌ینی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی دیكه‌ی تیروكه‌وان هه‌ر له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ چه‌ند تیپێكی ئاسیاییش به‌شدارده‌بن و هه‌ر له‌ لایه‌ن فیدراسیۆنی تیروكه‌وانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ رێكده‌خرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا