دۆخى شارەکە دەگێڕنەوە
تیمى 964 لە حەسەکەن؛ هێڵى پێشەوەى بەرگرى
964+
توانا نەقى- حەسەکە
زۆربەى دوکان و بازارەکانى حەسەکە داخراون و خەڵک و شەڕڤانان ئامادەن بۆ بەرگریکردن و دۆخى شارەکەش چۆڵى پێوە دیارە.
تیمى 964 لە حەسەکەن، ئەو شارەى بووەتە هێڵى پێشەوەى بەرگرى لە رۆژئاواى کوردستان و باسى دۆخى شارەکە دەکەن.
توانا نەقى نێردراوى 964 لە حەسەکە رایگەیاند، ئەمڕۆ، گەڕانێکى تەواویان بە شارەکەدا کردووە، تاڕادەیەک چۆڵى پێوەدیارە و دوکان و بازارەکان زۆرینەیان داخراون.
وەک ئەوەى باسى دەکات، شارەکە جموجۆڵى سەربازى و چەکدارى پێوە دیارە، هەم شەڕڤانان و هەم دانیشتوانى شارەکە بە ورەیەکى بەرزەوە دەبیندرێن بۆ بەرگریکردن لە شارەکەیان.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح