دەنگی ناڕەزایی كۆنگرێسمانێکی دیموكراتەكان
ئیدارەی ترەمپ بە وازهێنان لەو شەڕڤانانەی یارمەتیدەر بوون لە تێکشکاندنی داعش تۆمەتبار دەکرێت
فەرهاد حەسەن
لەناو کۆنگرێسی ئەمریکا بە تایبەتیش لەلایەن كۆنگرێسمانی دیموكراتەكان دەنگی ناڕەزایی لە دژی دۆناڵد ترەمپ بەرز بووەوە و تۆمەتباری دەکەن بە دەستبەرداربوونی لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی شەڕی تیرۆر، چونکە دەڵێت “ترەمپ چەندینجار دەریخستوە دۆستێکی باش نییە”.
فرانك پالۆن، كۆنگرێسمانی دیموكراتەكانی ئهمریكا رهخنهی توند له ئیدارهی ترهمپ دهگرێت و رایگهیاند، ترەمپ چەندین جار دەریخستوە دۆستێکی باش نییە، ئەم ئیدارەیەی ئهمریكا دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ بكرێت لەبەرامبەر سیاسەتە هەڵەشەكانی.
فرانك له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی X نوسیویهتی، ئەم پێشهاتانە لە سوریادا روودەدەن جێگەی نیگەرانی بووە، هاوپەیمانە سەرەکییەکانی شەڕی دژی تیرۆر فڕێدراونەتە ناو گورگەکانەوە.
دەشڵێت “ناپاكیكردن لە هاوپەیمانانی ناتۆ کە یارمەتیانداین لە جەنگی ساردا سەرکەوتن بەدەستبهێنین و شانبەشانی ئێمە لە ئەفغانستان شەڕیان کرد، تا دەگاتە وازهێنان لەو شەڕڤانانەی کە یارمەتیان داین لە تێکشکاندنی داعش”.
پێشتر تۆم باراک، نێردەی ئهمریكا بۆ كاروباری سوریا له پهیامێكدا لهبارهی دۆخی سوریا و كوردهوه وتبووی، ئامانجی سەرەتایی هێزەکانی ههسهده وەک هێزی سەرەتایی دژە داعش لەسەر زەوی تاڕادەیەکی زۆر بەسەرچووە، چونکە ئێستا دیمەشق هەم ئامادەیە و هەم پێگەی خۆی هەیە بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکان، دهشڵێت، بهپێی رێكهوتنی نوێ، کێڵگە نەوتییەکان، بەنداوەکان، دەروازە سنورییەکان و زیندان و کەمپەکانی داعش رادەستی دیمەشق دهكرێنهوه.