"بە پرچەکانمان دەیانخنکێنین"

مامۆستایەکی زانکۆ بە ئاڵایەک پشتگیری رۆژئاوا دەکات

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی، تابلۆیەکی گەورەی ئاڵای کوردستانی کە لە چوار بەش پێکهاتووە کێشاوە و لەگەڵ خوێندکارەکان جلی کوردی شەڕڤانی پۆشیوە بۆ ئەوەی پشتیوانیی خۆی بۆ کچانی رۆژئاوا و بەرگرییەکەیان دوپات بکاتەوە.

د. ئاواز میرزا شێوەکار و مامۆستای زانکۆی سلێمانییە بە 964ـی وت،  ئەم تابلۆیە گوزارشتە لە هەستی نەتەوەیی هەموو تاکێکی کورد و ئامانجمە لە رێگەی هونەرەوە دەنگی خۆڕاگریی نەتەوەی کورد بگەیەنم

ئەو وەک مامۆستایەکی زانکۆ جەختی کردەوە، کە ئامادەیە بۆ پشتیوانی خوشک و براکانی لە رۆژئاوای کوردستان بچێتە بەرەکانی پێشەوە و هاوشانی کچانی کورد خەبات بکات.

لە پەیامێکی کاریگەریشدا سەبارەت بەو هێرشانەی دەکرێنە سەر کچانی کورد، وتی، “بڕیارم دابوو قژم کورت بکەمەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە درێژی دەکەمەوە و بە پرچەکانمان دوژمن دەخنکێنین”، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هێز و ئیرادەی ژنی کورد لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

14 ساڵە لە کۆبانێوە هاتووەتە سلێمانی وەک پیشاندانی هێز

14 ساڵە لە کۆبانێوە هاتووەتە سلێمانی وەک پیشاندانی هێز "کەزی" لە قژەکەی دروستکرد