تەقینەوەیەكی گەورە لە حەسەكە روویدا
دۆخەكە كۆنتڕۆڵە
تەقینەوەیەكی گەورە لە حەسەكە روویدا
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەمێك لەمەوبەر تەقینەوەیەکی گەورە شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستانی هەژاند، کە هاوسنوورە لەگەڵ عێراق.
پەیامنێری تۆڕی 964 لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە شاری رەبیعە لە باکووری رۆژئاوای نەینەوا رایگەیاندووە، بەڵگەکان ئاماژە بە تەقینەوەیەک دەکەن لە کۆگایەکی تەقەمەنیدا، کە دەنگی ئەو تەقەمەنییە لە سەرتاسەری شارەکەدا بیستراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخی دیوی عێراق بە تەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە”.
دوو رۆژە و دوای كشانەوەی هێزەكانی سوریای دیموكراتی لە چەند شوێنێك و هەڵاتنی ژمارەیەك داعشی زیندانیكراو لە بەندیخانەكان، حكومەت و هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق كەوتوونەتە ئامادەباشی و ترسیان لە دزەكردنی ئەو چەكدارانەی داعش هەیە بۆ ناو عێراق.