"ئەوانەی دژی کورد دەوەستن، دژی دینیش دەوەستن"
لە شارەزووریش هاوڵاتیان و چالاکوانان بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوا هاتوونەتە سەر شەقام
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
لە شارەزووریش وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان هاوڵاتیان و چالاکوانان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان هاتوونەتە سەر شەقام و دژی هێرشەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان گردبوونەوە.
حەسەن قەرەبڵاغی وەک کوردێکی بەئەزموون و بەهەست قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئەوانەی دژی نەتەوەی کورد دەوەستن، دژی دینیش دەوەستن، خائین و خۆفرۆشن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دیمەنانەی لە رۆژئاوای کوردستان دەبینرێن، ناخهەژێنن و کاریگەری لەسەر هەموو تاکێکی کورد دادەنێت و رق و کینەی کورد زیاتر دەکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری