لە کەرکوکەوە بۆ کۆبانێ؛ پشتیوانى بەرخودانى رۆژئاوان

964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک

کەرکوکى بابەگوڕگوڕ، بۆ رۆژئاوا دەسوتێت و کوڕ و کچان و پیاوانى شارەکە، بۆ پشتگیرى لە بەرخودانى رۆژئاوا لەسەر شەقامن.

هاوشانى هەولێر، سلێمانى، دهۆک و هەڵەبجە و شاروشارۆچکەکانى دیکەى کوردستان، کەرکوکیش بۆ پشتیوانى لە بەرخودانى رۆژئاوا رژانە سەرشەقام.

کەرکوکییەکان بە هەستێکى بەرزى کوردانە، هوتافى سەرکەوتن بۆ بەرخودانى رۆژئاوا دەردەبڕن، داواش دەکەن لە هەموو کوردان یەکگرتووبن و پێکەوە رووبەڕووى دوژمن بوەستن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح