"بگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنی مانگی ئادار"
ماكرۆن داوا له شه‌رع ده‌كات پێویستە لەگەڵ (هه‌سه‌ده) رێکبکەوێت
فەرهاد حەسەن
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فەڕه‌نسا له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا قسه‌یكردوه و نیگه‌رانی خۆی له‌بارەی گرژییه‌كان ده‌ربڕیوه ده‌شڵێت، ئاگربەستێکی هەمیشەیی پێویستە و دەبێت رێککەوتنێک لەسەر یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) لەگه‌ڵ هێزه‌كانی دەوڵەتی سوریادا بکرێت.
ماكرۆن له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی X نوسیویه‌تی “به‌یانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد شه‌رع، سەرۆک کۆماری سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر قسەم کرد، نیگەرانی خۆم لەبارەی پەرەسەندنی سوریا و هێرشە بەردەوامەکان پێڕاگەیاند.
دەڵێت “پێموت ئاگربەستێکی هەمیشەیی پێویستە، ئەوەش بە پشتبەستن بەو گفتوگۆیانەی مانگی ئازاری رابردو ئەنجامدراون، یەکڕیزی و سەقامگیری سوریا پەیوەستە بەوەوە”.