بەفر و بارانەکە دەگات و کەشەکە تەواو زستانی دەبێت
شەختە و بەستەڵەکیش دروست دەبێت
بەفر و بارانەکە دەگات و کەشەکە تەواو زستانی دەبێت
964+
شۆڕش قادری
لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەفر و بارانەکە دەگات و زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کەشەکە بەتەواوەتی سارد و زستانی دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 18.1.2026 ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، دوای نیوەڕۆ بەفر و باران بارینەکە سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و ئێوارە کاریگەری شەپۆلەکە دەگاتە هەموو ناوچەکانی کوردستان، هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارانی مامناوەند دەبێت و بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان دەبێت.
پلەی گەرماش یەک بۆ سێ پلەی دیکە نزمتر دەبێتەوە.
ئەم شەپۆلە بۆ سبەی دووشەممەش بەردەوام دەبێت و کاریگەری لەسەر سەرجەم ناوچەکانی کوردستان دەبێت، لە بەشێک لە ناوچەکان بارانبارینەکە بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت، بۆ رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەش ئەگەری دروستبوونی شەختە و بەستەڵەک لە کاتەکانی بەرەبەیان هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 9 پلەی سیلیزی
پیرمام: 6 پلەی سیلیزی
سۆران: 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:1 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی
دهۆک: 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی