پلەی گەرماش نزم دەبێت

ئەم شەپۆلی بەفر و بارانە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆتایی دێت

964+

شۆڕش قادری

ئەم شەپۆلی بەفر و بارانە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆتایی دێت و پلەکانی گەرماش بەنزمی دەمێنێتەوە.

محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، “لە دوێنی ئێوارەوه تا ئەمڕۆش بارانبارین لەناوچه جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەبووه و رێژەیەکی باشی باران تۆمار کراوه، لەناوچە شاخاویەکانیش بەفر باریوه، ئەوەشی  پێشبینی نەکراو بووه، لە سۆران و خەلێفان و رواندز بەفر ناوچەکەی سپیپۆش کردووه و بڕی چوار بۆ شەش سانتیم بەفر باریوه”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا شەپۆلەکه لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک و گەرمیان کۆتایی پێهاتووه و ئەوەی ئێستا ناوبەناو باران بەردەوامە، لە سلێمانی و راپەڕین و هەڵەبجه و دەورووبەریەتی لەگەڵ ناوچەکانی دەورووبەری سۆران و مێرگەسۆر.

محەمەد کەمال وتیشی، بەپێی پێشبینییەکان لە کاتژمێر 1 بۆ 3ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 10.1.2026 بەیەکجاری شەپۆلەکە کۆتایی دێت  و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش بەنزمی دەمێنێتەوه بەتایبەت لەشەودا.

شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران رۆژی هەینی دەگات

شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران رۆژی هەینی دەگات

بەفر و باران دەگەڕێنەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەفر و باران دەگەڕێنەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە