سبەی کارەبایان نابێت و ستوونەکان دەگوازنەوە

دوای راپۆرتێکی 964 کێشەی کارەبای گوندی سەردار چارەسەر دەکرێت

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دوایی راپۆرتێکی 964 بڕیاری لادانی ستوونەكانی كارەبای گوندی سەردار لە سنووری هەولێر درا و سەبینێش یەکشەممە كارەبا دەكوژێتەوە بە مەبەستی گواستنەوەی ستوونەكان.

ئەمرۆ شەممە 17.1.2026 موختاری گوندی سەردار عەبدولباست جلال بۆ 964 وتی، ئاگاداری خەڵكی گوندەكە دەكەینەوە بەیانی بۆماوەیی 24 كاتژمێر كارەبا دەكوژێتەوە و ستوونەكان دەگوازرێنەوە لەلایەن تیمی پرۆژەیی روناكیەوە ستوو نە زەختلعالیەكان تا پێنج كاری ئەوانیش تەواو دەبێت.

گوندی سەردار لە رووی كارگێریەوە سەر بە ناحیەی شەمامكە بەقسەی موختاری گوندەكە دانیشتوانەكەی پێكدێت لە 100 ماڵ و هەروەها 120 خێزان.

پێشتر لە 27.12.2025 964 ناڕەزایەتی و دەنگی هاوڵاتیانی گوندەکەی گەیاندە لایەنی پەیوەندیدار و ئێستاش لە سبەینێوە کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کێشەی پچڕانی کارەباى دەیان هەزار هاوڵاتی چارەسەر كرا

کێشەی پچڕانی کارەباى دەیان هەزار هاوڵاتی چارەسەر كرا