ماڵپەڕێكی ئەمریكی وادەڵێت

ئەمڕۆ مەزلوم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر كۆدەبنەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

چاوەڕواندەكرێت ئەمڕۆ شەممە 17.1.2026 فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات مەزڵوم عەبدی و نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا تۆم باراک لە هەولێر و بە چاودێریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی كۆبببنەوە.

ماڵپەڕی ئەلمۆنتیۆری ئەمریكی شەوی رابردوو ئەم هەواڵەی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، کۆبوونەوەكە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی ئەمریکایە بۆ رێگریکردن لە هەڵگیرسانی شەڕ و پێکدادانی سەرتاسەری لە نێوان هێزەکانی سوریای عەرەبی و هێزەکانی هەسەدە.

ماڵپەڕەكە دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رۆڵی سەرەکیی هەیە لە رێکخستنی كۆبوونەوەكە لە هەولێر.

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە هێزەكانی سوریای دیموكرات هەر دوێنێ رایانگەیاند، لە رۆژهەڵاتی فورات دەكشێنەوە و وەك هەناوێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان لەگەڵ سوپای سوریا و یەكخستنەوەی هێزەكان لە سوریای نوێدا.

مەزڵوم عەبدی: هێزەکانمان لە رۆژهەڵاتی حەلەب دەکشێنینە...

مەزڵوم عەبدی: هێزەکانمان لە رۆژهەڵاتی حەلەب دەکشێنینەوە