مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات - وێنە: ئەرشیفی AFP
"لە ناوچەکانی رۆژهەڵات فورات بڵاوەیان پێدەکەین"
مەزڵوم عەبدی: هێزەکانمان لە رۆژهەڵاتی حەلەب دەکشێنینەوە
964+
شۆڕش قادری
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی حەلەب دەکشێنینەوە و لە ناوچەکانی رۆژهەڵات فورات بڵاوەیان پێدەکەن.
کەمێک پێش ئێستا مەزڵوم عەبدی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە پشتبەستن بە بانگەوازی گەلانی دۆست و نێوەندگیر و بە ئامانجی پیشاندانی نیەتپاکیمان بۆ تەواوکردنی پرۆسەی یەکگرتن و پابەندبوون بە مەرجەکانی رێککەوتنی 10ـی ئازار، بڕیارمانداوە کە کاتژمێر 7ـی بەیانی سبەینێ هێزەکانمان لە هێڵەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب کە لە دوو رۆژی رابردوودا کەوتوونەتە ژێر هێرشەوە، بکشێنینەوە و دووبارە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات بڵاوەیان پێدەکەین”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمشەو هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایانگەیاند، شاری دێرحافر لەژێر بۆردومانی قورسدایە و گرژییەکان لە پەرەسەندندان.