گرژییەکان لە پەرەسەندندان

هەسەدە: دێر حافر لەژێر بۆردومانی قورسدایە

شۆڕش قادری

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن، دێر حافر لەژێر بۆردومانی قورسدایە و گرژییەکان لە پەرەسەندندان.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکی سەبارەت بە دۆخی دێرحافەر و پەرەسەندنی سەربازی لەلایەن گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریا بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، “شاری دێرحافر لەئێستادا لەژێر بۆردومانی قورسی تۆپخانەکانی گروپە چەکدارەکانی سەربە دیمەشق دایە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، گرژی و ئاڵۆزی و شەڕ و پێکدادانەکان لە دێرحافر و دەورووبەری لە پەرەسەندندان.