دوای راپۆرتێکی 964؛

فاخیر هەریری چووە لای کوڕی هونەرمەند جەلال سەعید و هاوکاری دەکات

964+

عەبدولعەزیز خالند –  هەولێر

دوای ئەوەی 964 چیرۆکی ژیانی “شەماڵ”ـی کوڕی هونەرمەندی کۆچکردوو جەلال سەعیدی بڵاوکردەوە، کە لە خانوویەکی 40 مەتریدا دەژی، فاخیر هەریری چووە سەردانی و بڕیاریدا هاوکاری بکات.

فاخیر هەریری بۆ 964 وتی، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا لەڕێگەی کردنەوەی “لایڤ”ـێکەوە کەمپین رادەگەیەنێت و داوای لە خوداپێداوان و خێرخوازان کرد بێنە سەرخەت بۆ ئەوەی ئەو خێزانە بکەنە خاوەنی خانووی خۆیان.

شەماڵ جەلال سەعید، کە خۆیشی هاوشانی باوکی گۆرانی وتووە، پێشتر بۆ 964 باسی لەوە کردبوو کە لەناو خانوویەکی 40 مەتری کرێچیدایە، رووبەری ماڵەکەی ئەوەندە بچووکە تەنانەت میوانیش بە بەرنامە سەردانی دەکەن چونکە جێگەیان نابێتەوە.

پێداچوونەوە: مستەفا نەهرۆ

کوڕە هونەرمەندێکی هەولێر لەناو خانوویەکی 40 مەتری کرێچ...

کوڕە هونەرمەندێکی هەولێر لەناو خانوویەکی 40 مەتری کرێچییە