لە ساڵی تازەدا

سێیەم عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

شۆڕش قادری

عومرەکارێکی دیکەی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد و ئەمەش سێیەم عومرەکاری کوردە کە لە ماوەی ساڵی تازەدا لە سعودیە گیانی لەدەستداوە.

کاروانی ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ هەینی 16.1.2026 عومرەکارێکی هەرێمی کوردستان بەناوی رووناک ئیبراهێم لە شاری مەککە کۆچی دوایی کردووە”.

“ئەو عومرەکارە تەمەنی 67 ساڵە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە سێیەم عومرەکاری کوردستانە کە لە مەککە کۆچی دوایی کردووە”، کاروان ستونی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو عومرەکارە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان چوونەتە سعودیە و تەرمەکەی هەر لەوێ بەخاک دەسپێردرێت.