لە کەلار
بە غائیبى نوێژى مردوو لەسەر شەهیدانى ئەشرەفییە و شێخ مەقسود کرا
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
لە مزگەوتێکى کەلار، بە غائیبى نوێژى مردوو لەسەر شەهیدانى ئەشرەفییە و شێخ مەقسود کرا.
ئەمڕۆ هەینى، دواى تەواو بوونى نوێژى هەینى، پێشنوێژ و نوێژخوێنانى مزگەوتى نور لە شارى کەلار، بە غائیبى نوێژى مردوویان لەسەر شەهیدانى هەردوو گەڕەکى ئەشرەفییە و شێخ مەقسود کرد.
مەلا هاوار شافیعى، پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگەوتەکە بە 964ـى وت،”بە کۆمەڵ و دواى نوێژى هەینى، وەک بەرپرسیارێتییەکى نەتەوەیى و ئاینى نوێژەکەیان ئەنجامداوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح