ئەمشەو چوار گەشت هەیە
تائێستا گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بۆ تورکیا هەڵنەوەشاونەتەوە
964+
وریا فەتاح
گەشتە ئاسمانییەکانى تورکیا و هەولێر بەردەوامن، ئەمشەو چوار گەشت لە هەولێرەوە بۆ تورکیا ئەنجام دەدرێت، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەکەش دەڵێت: هیچمان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەى وەستانى گەشتەکان.
لەبارەى دەنگۆى راگرتنى گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان تورکیا و عێراق، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بە 964ـى وت،”تائێستا هیچ شتێکمان بەدەست نەگەیشتووە و گەشتەکان بەردەوامن”.
وتیشى،”ئەمشەو چوار گەشت لە هەولێرەوە بۆ تورکیا ئەنجام دەدرێت و خشتەى گەشتەکان وەکخۆیەتى”.