سێ گۆڕ زیانیان بەرکەوتووە
بەشێک لە گۆڕستانى ئابڵاخ داڕوخاوە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
بەهۆى بارانبارینى چەند رۆژى رابردوو، بەشێک لە گۆڕستانى ئابڵاخ کە دەکەوێتە شارى سلێمانى، تووشى داڕوخان بووە و سێ گۆڕ زیانیان بەرکەوتووە.
لەماوەى رابردوو، پڕۆژەى تۆفیق وەهبى بەگ لە شوێنەکە ئەنجامدرا و خوارەوەى گۆڕستانەکە کرا بە دووساید و بەهۆیەوە بەشێک لە گردى گۆڕستانەکە بەرکەوت و دیوارێکى نزمى بۆکرا وەک راگر.
ئەمڕۆ، بەشێک لە گۆڕستانەکە داڕووخاوە و سێ گۆڕ زیانیان بەرکەوتووە و ئێسکەکانیان کەوتووەتە خوارەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح