لە بەحرکە
شۆفێرەکە دەستگیرکرا؛ شێتانە لێى خوڕى و هاوڵاتییەکى شێلا
964+
وریا فەتاح
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆتۆمبێلێکى نیسان سەنى لە شەقامى بەحرکەى شارى هەولێر، هاوڵاتییەکى شێلا، هاتوچۆى هەولێریش دەڵێت: شێتانە لێى خوڕیوە.
بەپێى راگەیەندراوى هاتوچۆى هەولێر، شۆفێرەکە سەرشێتانە شۆفێرى کردووە و خۆى کێشاوە بەچەند ئۆتۆمبێلێک و پیادەڕۆیەکیشى شێلاوە.
رووداوەکە، ئێوارەى ئەمڕۆ لە شەقامى بەحرکەى شارى هەولێر، روویداوە.
وەک ئەوەى هاتوچۆ باسى دەکات، مەفرەزەکانیان بەدواداچوونێکى وردیان کردووە و توانیویانە بە ماوەیەکى پێوانەیى و لە ماوەیەکى کەمدا، دەستگیرى بکەن.