خوێندکاران بۆ شەڕەتۆپەڵ چوونەتە گۆیژە

964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

ژمارەیەک لە خوێندکارانى پەیمانگاى تەکنیکى کە خەڵکى ناوچە جیاوازەکانى کوردستانن و لە سلێمانى دەخوێنن، بۆ گۆڕینى جەوێکى خۆش سەردانى گۆیژە و ئەزمەڕیان کردووە و لەناو کەشى بەفرباریندا، شەڕەتۆپەڵ دەکەن.

ئەو خوێندکارانە بەدەم چایى خواردنەوە و شەڕەتۆپەڵ، بۆ 964 قسەیان کرد و دەڵێن،”هەر لەناو کەشى تاقیکردنەوە و سترێسى دەوام بوون، بۆیە هاتوونەتە ناو بەفر تا تۆزێ جەو بگۆڕن و لە کەشى خوێندن دوور بکەونەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەفری بەهار شاخی گۆیژەی لە سلێمانی سپیپۆش کرد

بەفری بەهار شاخی گۆیژەی لە سلێمانی سپیپۆش کرد