"بەپێی یاسا ئەوەی کردوویەتی تاوانە"

ژمارەیەک رێکخراوی ژنان و کومەڵی مەدەنی سکاڵایی یاساییان لەسەر (مەلا مەزهەر) تۆمارکرد

964+

فەرهاد حەسەن

لە سلێمانی تۆڕی هەشتی مارس کە لە ژمارەیەک رێکخراوی ژنان و کومەڵی مەدەنی و چالاکوان و کەسایەتی پێکهاتووە، لەرێگەی فەرمانگەی داواکاری گشتی سکاڵایی یاساییان لەسەر (مەلا مەزهەر خۆراسانی) تۆمار کرد.

بەپێی راگەیاندراوێکی تۆڕەکە، ناوبراو چەندینجارە لە رێگەی میدیا و سۆشیاڵ میدیاوە هاندانی ئاشکرای گوتاری رق و کینەو جیاکاری لەسەر بنەمای جێندەری دژی چین و  توێژێک (ژنان) دەکات و لە تازەترین چاوپێکەوتنیدا بۆ یەکێک لە میدیاکان سووکایەتی بە شکۆی ژن و شەرەڤانان کردووە.

تۆڕەکە دەڵێت “بە ئەرک و پێویستیان زانیووە ئەم سکاڵایە تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی رێگربن لە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە لە گوتاری رق و کینە و ناوڕزاندن و سووکایەتیکردن بە تایبەت بە ژنان، كە دەبێتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی فکرێک کە دەبێتە مایەی فیتنە و ئاشوب و هەڕەشە بۆ سەر ئاشتەوایی کۆمەڵگە، ئەمەش بەپێی یاسا بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تاوان دادەنرێت”.

داواکارن، چۆن ئێستا رای گشتی نیگەرانە لە لێدوانەکەی ناوبراو، لە پای ئەم دۆسیەیە بوەستنەوە تا بە سزای عادیلانەی خۆی بگات.

نووسەران و چالاكوانان داوا دەكەن رێكاری یاسایی دژی مەل...

نووسەران و چالاكوانان داوا دەكەن رێكاری یاسایی دژی مەلامەزهەر بگیرێتەبەر

"مەلامەزهەر بێڕێزی بە ئافرەتان و رۆڵ و پێگەی ئافرەت كردووە"