ئەمڕۆ
17 كەس لە دەستگیركراوانی لالەزار ئازاد دەكرێن
دیلان محەمەدجەزا
بەپێی زانیارییەكانی 964 كە لە سەرچاوەی ئاگادارەوە وەریگرتوون، بڕیارە ئەمڕۆ 17 كەس لەوانەی لە لالەزار دەستگیر كرابوون، ئازاد بكرێن.
964 هەوڵی زۆری دا لێدوان و زانیاری لە دەزگای ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەكان وەربگرێت، بەڵام كەس ئامادەنەبوو قسە بكات.
بەپێی زانیارییەكانی 964 ئەوانەی ئازاد دەكرێن، ژمارەیا 17 كەسە و لە لێكۆڵینەوەكاندا بێتاوان دەرچوون و تەقەیان نەكردووە، هەروەها شۆفێرانی هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل و پۆلاد جەنگی برای، لە ناو ئازادكراوەكان دەبن.
شەوى 21 لەسەر 22ـى ئابى 2025، لە گردى سەرچنارى شارى سلێمانى، هێزەکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و هێزەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى پێشوى یەکێتى و سەرۆکى ئێستاى بەرەى گەل، لە هۆتێل لالەزار و دەوروبەرى رووبەڕووبوونەوەى چەکدارى لە نێوانیان روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکدار لە هەردوولایان کوژران و دواتریش لاهور شێخ جەنگی و براكەی و ژمارەیەكی زۆری هێزەكەشی خۆیان رادەست كرد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا