هەولێر

یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ژووری بازرگانی و یەکێتیی بەڵێندەران واژۆ کرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاند، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ لقی هەولێری یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان واژۆ کرد.

ژوورەكە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، “بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری کەرتی تایبەت و کارکردنی هاوبەش و پێکەوەیی، رۆژ دووشەممە 12.1.2026 یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و لقی هەولێری یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان واژۆ کرا”.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، کارکردنی هاوبەشی هەردوولا بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەرتی تایبەت و تێپەڕاندنی ئەو کێشە و گرفتانەیە، کە لە لایەن حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ دێنە پێشەوە، كە گرفتی گەورەی بۆ بازرگانان و خاوەنکاران دروستکردووە، هەروەها پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنن بۆ کەرتی تایبەت لە گشت سێکتەرەکاندا.

رێوڕەسمی واژۆكردنی یاداشتەكە بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی هەردوولا لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر كرا و سەرۆكی هەردوولا واژۆیان كرد.

ژووری بازرگانیی هەولێر چەند یاداشتێكی لەیەكگەیشتن لە ...

ژووری بازرگانیی هەولێر چەند یاداشتێكی لەیەكگەیشتن لە ئیمارات واژۆ دەكەن