دەیانەوێت ماڵ بە ماڵ دار بچێنن

هاوڵاتیان و کاسبکارانی سەیدسادق بە دەم بانگەوازی سەوزکردنی شارەکەیان دەچن

964+

فەرهاد حەسەن

لە سەیدسادق ژمارەیەک چالاکوان و ژینگەپارێز کەمپینێکی فراوانی ژینگەییان راگەیاندووە و دەیانەوێت رێژەی سەوزایی زیادبکەن و ماڵ بە ماڵ دار بچێنن.

چەند رۆژێکی کەمە کەمپینەکە لەلایەن ئەنجومەنی ژیانەوەی سەیدسادق راگەیەندراوە و بەپێی بانگەوازی کەمپینەکە کە لە سۆشیاڵ میدیاکانی ئەم قەزایە بلاوکراونەتەوە خەڵکێکی زۆر لە هاوڵاتی و کاسبکاران بە دابینکردنی پارە و نەمام، بەدەم کەمپینەکەوە چوونە.

ئەیوب سلێمان، ئەندامی ئەنجومەن و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، بە 964ـى وت، دوای چەندین هەفتە لە لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی راوێژ لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا، ئینجا دەستیان بە راگەیاندنی کەمپەینی ژینگەیی بۆ نەمام چاندن کردووە.

وتیشی “لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا هاوڵاتییەکی زۆر بەدەم بانگەوازەکەمانەوە هاتوون و جارێ ئامادەکارییەکانمان بەردەوام دەبێت، دواتریش دوای پرسوڕا وەرگرتنی شارەزایانی کشتوکاڵی ئینجا دەست بە چاندنی نەمامەکان دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە پڕۆژەیەکی زانستی و دوورمەودایە، نەمامەکان گەڕەک بە گەڕەک و ماڵ بە ماڵ بەسەر ماڵان، مزگەوتەکان، قوتابخانە و فەرمانگەکاندا، دابەش دەکرێن و تیمەکانیان بە چاودێری ئەندازیارانی کشتوکاڵی کار دەکەن بۆ ئەوەی ئەو جۆرە دارانە بچێندرێن کە لەگەڵ ژینگەی شارەکە دەگونجێن و بە ئاسانی گەشە دەکەن و دووردەبن لە فەوتان.

روونیشیکردەوە، ئەوان پێشتر تێبینی رێژەی سەوزایی شارەکەیان کردووە کە زۆر کەمە و ناگاتە 8% بۆیە ئەم کەمپینەیان بە پێویست و گرنگ زانیووە.

بەپێی بانگەوازی کەمپینی، هاوڵاتیان و کاسبکاران و سەرمایەداران دەتوانن بەشداری بکەن و هاوکارییەکەیان هەرچەند بێت (نەمامێک بێت یان تەنها هەزار دینار) چونکە هەموو ئەو هاوکارییانە دەبنە سێبەرێک بۆ داهاتوو.

کەمپینەکە ئەم دوو ژمارە موبایلەشی بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بڵاوکردووەتەوە کە جگە لە ناوخۆی سەیدسادق و شارەزوور، هاوڵاتیان دەتوانن لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بەشداری لە سەوزکردنی سەیدسادق بکەن:

07501289424 (FIB + FastPay)

07701491444 (FIB) See less

لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە رێژەی سەوزایی لە چیاکانی زاوێتە...

لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە رێژەی سەوزایی لە چیاکانی زاوێتە زیاد دەکرێت

شارەوانیی هەولێر: پلانی بەرزكردنەوەی رێژەی سەوزایی خێ...

شارەوانیی هەولێر: پلانی بەرزكردنەوەی رێژەی سەوزایی خێراتر دەكرێت

رێژەی سەوزایی لە سلێمانی خەریكە دەگاتە ستانداردی جیها...

رێژەی سەوزایی لە سلێمانی خەریكە دەگاتە ستانداردی جیهانی