کۆچەر حەمەحەسەن دەستبەکاربوو

سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق گۆڕدرا

شۆڕش قادری

کۆچەر حەمەحەسەن بوو بە سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق بەوەکالەت و لە شوێنی زمناکۆ ئەنوەر دەستبەکاربوو.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە 12.1.2026 پۆستی سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق لەنێوان کۆچەر حەمەحەسەن سەرۆکی ئێستا بەوەکالەت و زمناکۆ ئەنوەر سەرۆکی پێشوو بەوەکالەت ئاڵوگۆڕ کراوە.

پۆستەکە لە مەراسیمێکدا و لە بینای سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق ئاڵوگۆڕ کرا و ئاسۆ شێرکۆ بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی لە وتەیەکدا سوپاسی سەرۆکی پێشووی کرد، هاوکات پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی شارەوانی سەیدسادق بەوەکالەت کرد و هیوای خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا سەرکەوتوو بێت.