هەواڵەکان

هەولێر دژی كوشتنی سەگەكانی بەغدا هاتەدەنگ و دڵە ناسكەكەش دیسان شكا


ژووری هەواڵ

بە دروشمی “نا بۆ کوشتنی سەگ”، چالاکوانانی ئاژەڵپارێز لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەوە. ئەوان عێراق بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بە عەقڵیەتی ساڵانی حەفتاکان و لە رێگەی لولەی تفەنگەوە، “کۆمەڵکوژی” بەرامبەر سەگە بێلانەکان ئەنجام دەدات.

جارێکی دیکە و وەک خووی هەمیشەیی، هێڵی سەرەکیی گواستنەوەی ئاوی “ئیفراز سێ” لە هەولێر شکا. ئەم بۆرییەی کە بەهۆی زوو زوو لەکارکەوتنی بە “دڵە ناسکەکە” ناسراوە، لە ساڵى نوێدا تووشى یەکەم شکان بوو.

بارانى ئەمساڵ مژدەى ژیانەوەى ئاوى کانى و سەرچاوەکانى ئاوى بە گوێى هەمووانمان داد و ئەوەتا دواى دوو ساڵ لە تینوێتى، ئەوەتا کانیی “کوێرەکانی” لە بازاڕی رانیە قاقای لێدایەوە و دیمەنێکی سیحراوی بە قەزاکە بەخشییەوە.

…………………………………………………………
لە گوندی سەرنەوس، رێگای قوتابخانە بووە رێگای کۆچی هەمیشەیی دوو خوشک و برا، دوو پەپوولەی تەمەن 7 و 10 ساڵان، کاتێک بە جانتای پڕ لە خەونەوە بەرەو پۆلەکانیان دەڕۆیشتن، بەڵام ئۆتۆمبێلێک خەون و تەمەنیانی لەباوەشگرت و بەرەو مەرگێکى ئەبەدى بردنى.