لە دەڤەری پشدەر

محاویلەیەکەی کارەبا لە هەوڵێکی “دزین” نەجاتی بوو

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی کارەبا دەڵێ، هەوڵی دزینی محاویلەیەکی کارەبا دراوە لە قەزای پشدەر، بە گوێری گێڕانەوەکەی وەزارەتی کارەبا بێت، شەوی رابردوو 10-11.1.2026 رووداوەکە روویداوە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بە 964 گەشتووە دەڵێ، شەوی رابردو لە قەزای پشدەر، چەند کەسێک هەوڵیان دابوو محاویلەیەکی کارەبا بدزن کە لە گردی حوسنی بۆ بیری غاباتی قەڵادزێ دانراوە.

بەپێی گێڕانەوەکە، ئەو دزانە دوای ئەوەی شتەکانی لێ دەکەنەوە و محویلەکە بەر دەدەنە خوارەوە، بەڵام ناتوانن محاویلەکە ببەن، وە تیمەکانی کارەبا محاویلەکە بۆ هۆبەی کارەبای قەڵادزێ دەگوازنەوە.

هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەو بەدوا اچوونن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و رادەستکردنیان بە یاسا، ئەوەش بە گوێرەی هەمان راگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا کەلەبارەی رووداوەکەوە بڵاوی کردووەتەوە.

وێنەی پاشماوەی رووداوەکە؛