دیمەنێك لە بۆردومانی حەلەب لە لایەن هێزەكانی حكومەتی سوریاوە
بە کاتی
لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ئاگربەست راگەیاندرا
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب رایانگەیاند، ئاگربەستیان لە چەند بەشێکی گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود بە کاتی راگەیاندووە.
ئەمشەو 10.1.2026، بەشی عەرەبی ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە راگەیەندراوێکدا لەو گەڕەکە گەمارۆدراوانەی شاری حەلەب، گەیشتوونەتە رێککەوتنێک بۆ وەستانی تەقە لە بەشێکی شێخ مەقسود.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئامانجی سەرەکی لەم ئاگربەستە بریتییە لە رەخساندنی دەرفەت بۆ تیمە پزیشکی و مرۆییەکان تا بتوانن کارەکانیان بکەن بۆ گواستنەوەی برینداران، هەروەها ژنان و منداڵان لە نەخۆشخانەی خالید فەجر کە دەکەوێتە گەڕەکی شێخ مەقسود.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە لە 6.1.2026 ئەمساڵەوە ئەم دوو گەڕەکە رووبەڕووی هێرشی تووندی چەکدارانی حکومەت بوونەتەوە و کۆمەڵکوژی دڕندانەیان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی ئەنجامداوە.